ئابووری

تویتەر داھاتی ساڵانەی خۆی بڵاوکردەوە

تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، داھاتی چارەگی یەکەمی ئەمساڵی خۆی بڵاوکردەوە.

Abdullah Shukur  | 26.04.2017 - نوێکردنەوە : 30.04.2017
تویتەر داھاتی ساڵانەی خۆی بڵاوکردەوە

نیویۆرک

تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، داھاتی چارەگی یەکەمی ئەمساڵی خۆی بڵاوکردەوە. 

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە کۆمپانیای تویتەر بڵاوکراوەتەوە، داھاتی چارەگی یەکەمی ئەمساڵ بە بەراوورد لەگەڵ ساڵی پێشوو سەدا ٧،٧ دابەزیوە و بووە بە ٥٤٨ ملیۆن دۆلار. لە کاتێکدا ئەم کۆمپانیایە لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو، ٥٩٤ ملیۆن دۆلاری قازانج کردبوو.

لە راگەیەندراوەکەدا زانیاری ئەوە بڵاوکرایەوە کە کۆمپانیای تویتەر لە چارەگی یەکەمی ئەمساڵ ٦١ ملیۆن و پێنج سەد هەزار دۆلار داھاتی کەمی کردووە. لەبەرامبەر ئەمەش لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو بڕی ٧٩ ملیۆن و حەوت سەد هەزار دۆلار داھاتی کەمی کردووە.

لەلایەکی دیکەش، ژمارەی بەکارھێنەرانی تویتەر بە شێوەیەکی چالاک لە نێوان مانگەکانی کانوونی یەکەم تا ئاداری ئەمساڵ، سەدا ٥،٨ زیادیکردووە و بەرزبووەتەوە بۆ ٣٢٨ ملیۆن هەژمار.

لە پاڵ ئەمەش داھاتی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵی ریکلامی بازرگانی کۆمپانیاری تویتەر بەراورد بە ساڵی رابردوو سەدا ١٠،٧ کەمیکردووە و دابەزیوە بۆ ٤٧٣ ملیۆن هەشت سەد هەزار دۆلار. لە بەرامبەر ئەمەدا داھاتی ریکلامی بازرگانی ئەم کۆمپانیایە لە سێ مانگی رابردووی پار ساڵ، ٥٣٠ ملیۆن و حەوت سەد هەزار دۆلار بووە.






بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın