رێوره‌سمى دابه‌شكردنى خه‌ڵاتى زێرینى بله
له ته‌لاری هونه‌رى شاری سلێمانی رێوره‌سمى 15 یه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د له‌لایه‌ن رێكخراوى برایم ئه‌حمه‌د فاوه‌نده‌یشن بۆ خه‌ڵاتی زێڕینی بله 2017 به‌رێوه‌چوو.
As Sulaymaniyah
سلێمانى-AA
رێوره‌سمه‌كه به‌چه‌ند ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكردو دواتر له‌لایه‌ن شاناز برایم ئه‌حمه‌د به‌رپرسی رێكخراوی برایم ئه‌حمه‌د فاوه‌نده‌یشن وته‌یه‌ك پێشكه‌شكرا و رایگه‌یاند "ساڵ لەدوای ساڵ ئەرکی ڕێکخراوەکەمان قورستردەبێت لە دیاریکردنی کەسایەتییەکی نمونەیی، ئەمەش بەو مانایە نایەت کە نەتوانن ئەو کەسە دیاریبکەن، بەڵکو بەو مانایە دێت کە کەسانی نمونەیی زۆرن".
شاناز له گوته‌كانیدا باسی له خه‌بات و تێكۆشان و مێژووى پڕ سه‌روه‌رییه‌ی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌دی كرد و رایگه‌یاند "ئه‌و مامۆستا مه‌زنه له ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری و شیعر‌و نوسیندا كه خزمه‌تێكی بێ پایانی به شۆڕشی كورد‌و ئه‌ده‌ب و بواری رۆشنبیری كورد كردوه، رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له شۆڕشكردن به‌رامبه‌ر دواكه‌وتوویی و نه‌زانی و ناهۆشیاری له وڵات‌دا".
پاشانیش فیلمێكی دیكۆمێنتاری له‌سه‌ر ژیانی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌دو مێژوویی دامه‌زراندنی خه‌ڵاتی بله نمایشكراو، رێوره‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌ستی پێكرد.
1- خه‌ڵاتی یه‌كه‌می زێڕینی بله بۆ ساڵی 2017 به‌خشرایه خاتوو "مه‌حبوبه ته‌ها" تێكۆشه‌رو زیندانی سیاسی.
2- خه‌ڵاتی دووه‌می زێڕینی بله بۆ ساڵی 2017 به‌خشرایه هونه‌رمه‌ندی شه‌هید " قادر كابان" و خه‌ڵاته‌كه له‌لایه‌ن هاوسه‌ری شه‌هیده‌وه وه‌رگیرا.
3- خه‌ڵاتی سێیه‌می زێڕینی بله به‌خشرایه فۆتۆگرافه‌رو رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگ پرۆفیسۆر فێردیناند هێنا بیشله‌ر كه خه‌ڵكی وڵاتی نه‌مسایه‌و له‌پای ئه‌و خزمه‌ته گه‌ورانه‌ی كه به‌رامبه‌ر مێژوو شۆڕش و خه‌باتی كوردی كردوه‌و خاوه‌نی وێنه‌یه‌كی ناوازه‌ی مام جه‌لال-ه كه له شاخ فۆتۆكه گیراوه.
4- خه‌ڵاتی چواره‌می زێڕینی بله بۆ ساڵی 2017 به‌خشرایه، مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی له پای ئه‌و خزمه‌ته زۆر‌و گه‌وره‌یه‌ی به مێژووی كوردی كردوه‌و خه‌ڵاته‌كه‌ش له‌لایه‌ن هاشم عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه وه‌رگیرا.
5- خه‌ڵاتی پێنجه‌می زێڕینی بله به‌خشرایه د. مایكڵ هیوستن پزیشكی خۆبه‌خش كه له ئه‌مریكاوه هاتۆته ھەرێمی كوردستان و چه‌ندین ساڵه به‌بێ به‌رامبه‌ر خزمه‌ت به‌بواری ته‌ندورستی ده‌كات.
برایم ئەحمەد لە6-3-1914 لە بنەماڵەیەکی ناسراوی شاری سلێمانی لەدایکبووە، ڕەمزی فەتاح کە ئەفسەرێکی کورد بووە و مامی مامۆستا برایم ئەحمەد بووەو کاریگەری زۆری لەسەر ڕۆشنبیر بوونی برازاکەی ھەبوو، ھەربۆیە زوو ڕەوانەی قوتابخانەی دەکات. ئەم کاریگەرییەی مامی تا قۆناغەکانی دواناوەندی خوێندنی ھەربەردەوام بوو، لە ساڵی ١٩٣٧ لە شاری بەغدا کۆلیژی یاسا تەواودەکات.
برایم ئه‌حمه‌د له ساڵی ١٩٤٧ ژیانی هاوسەریی لەگەڵ خاتوو(گەلاوێژ - ساجیدە ساڵح فەتاح) دا پێکهیناوە و لە تەمەنی هاوسەرێتییان دوو کوڕ و شەش کچیان بووە.
برایم ئەحمەد لە تەمەنی ٨٦ ساڵییدا لەکاژمێر پێنجی ئێوارەی ٨-٤-٢٠٠٠ لە شاری لەندەن کۆچی‌دوایی کرد. تەرمەکەی هێنرایەوە بۆ هەرێمی کوردستان و ڕۆژی ٢١-٤-٢٠٠٠ لە ڕێوڕەسمێکی شایستە و شکۆدار دا لە گردی سەلیم بەگ لە شاری سلێمانی بەخاک سپێردرا.