شیکردنەوە

سلێمانی.. پێشبڕكێی وێنەی خەونی هونەری ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا

- كۆمپانیای تۆیۆتا پێشبڕكێیەكی هونەری بۆ منداڵانی خوێندنگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان رێكخست كە تایبەت بوو بە وێنەی خەونی هونەری ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا.

Dlshad Saifaalddin Ahmed  | 29.04.2017 - نوێکردنەوە : 30.04.2017
سلێمانی.. پێشبڕكێی وێنەی خەونی هونەری ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا

As Sulaymaniyah

سلێمانی -AA

لە رێوڕەسمێكدا كە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی كۆمپانیاكە و كەسوكاری بەشداربووەكان بەڕێوەچوو، رێوڕەسمی هەڵبژاردنی براوەی پێشبڕكێی وێنەیی خەونی هونەری ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا 2017 لە عێراق سازكرا كە بۆ سێهەم جارە لە عێراق و پانزەهەمین جارە لە جیهاندا بەڕێوەدەچێت و تیایدا نۆ منداڵ هەڵبژێردران.

ساڵی رابردوو لە 81 وڵاتی جیهان 850 هەزار منداڵ بەشدارییان كرد و یەكەمەكانی پێشبڕكێیەكە خەڵات كران.

سەرپەرشتیاری پێشبڕكێیەكە، رۆژان فەتاح بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "ئەم پێشبڕكێیە ساڵانە بۆ خوێندكارانی خوێندنگەكان ساز دەكرێت و بەشداربووان دابەشكراون بەسەر سێ‌ قۆناغدا، قۆناغە یەكەم بۆ خوار تەمەنی هەشت ساڵان، قۆناغی دووەم بۆ منداڵانی هەشت بۆ 11 ساڵان و قۆناغی سێیەمیش بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 11 بۆ 15 ساڵان دایە".

رۆژان فەتاح گوتی: "ئامانج لەم پێشبڕكێیە پەرەپێدانی تواناكانی منداڵان و یارمەتیدانیانە لە بواری هونەری و بەردەوام بوونیان بۆ هێنانەدی خەون و خەیاڵەكانی خۆیان لە بواری هونەری وێنەكێشانی ئۆتۆمبێل، تێیدا ئەو منداڵانە بەشدارن كە وێنەی خەونی ئۆتۆمبێلەكانیان دەكێشن".

لەم پێشبرشكێیەدا هەزار و 600 منداڵ لەسەر ئاستی عێراق بەشدارییان كردووە ، ئەمڕۆش نۆ منداڵیان لەلایەن لیژنەی داوەرانەوە هەڵبژێردران و بڕوانامە و خەڵاتی رێزلێنانیان پێبەخشرا و بەشداری لە پێشبڕكێی جیهانیی كۆمپانیاكە دەكەن كە لە وڵاتی یابان بەڕێوەدەچێت.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın