توركيا

"یەکێتی ئەورووپا لە ھەڵوێستەکانیان ھاوسۆز نەبوون"

ئەردۆغان، لەبارەی قۆناغی ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا گوتی: "تورکیا ٥٤ ساڵە لە دەرگای یەکێتی ئەورووپا وەستێنراوە. لەم قۆناغەش یەکێتی ئەورووپا مانۆڕی زۆری ئەنجامدا، بە داخەوە سەرکردەکانی یەکێتی ئەورووپا بە ھاوسۆزی و دروستی ھەڵسوکەوتیان نەکرد".

Abdullah Shukur  | 29.04.2017 - نوێکردنەوە : 30.04.2017
 "یەکێتی ئەورووپا لە ھەڵوێستەکانیان ھاوسۆز نەبوون"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەبارەی قۆناغی ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا گوتی: "تورکیا ٥٤ ساڵە لە دەرگای یەکێتی ئەورووپاوەستێنراوە. لەم قۆناغەش یەکێتی ئەورووپا مانۆڕی زۆری ئەنجامدا، بە داخەوە سەرکردەکانی یەکێتی ئەورووپا بە ھاوسۆزی و دروستی ھەڵسوکەوتیان نەکرد. بەلام لە نێو یەکێتی ئەورووپاش بەشێک لە سەرکردەکان ھاوسۆز و دروست بوون. بەداخەوە بەشێکیشیان وا نەبوون و بەڵێنەکانیان بەجێ نەھێنا".

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پێش سەردانەکەی سبەینێ بۆ وڵاتی ھیندستان، لێدوانی بۆ کەناڵی WIONی ھیندی پێشکەش کرد و وەڵامی پرسیارەکانی رۆژەڤی دایەوە.

ئەردۆغان ئەوەی بەبیرھێنایەوە کە تورکیا بەمەبەستی ئەندامبوون نزیکەی ٥٤ ساڵە لە دەرگای یەکێتی ئەورووپا وەستێنراوە. گوتیشی: "تورکیا ٥٤ ساڵە لە دەرگای یەکێتی ئەورووپا وەستێنراوە. لەم قۆناغەش یەکێتی ئەورووپا مانۆڕی زۆری ئەنجامدا، بە داخەوە سەرکردەکانی یەکێتی ئەورووپا بە ھاوسۆزی و دروستی ھەڵسوکەوتیان نەکرد. بەلام لە نێو یەکێتی ئەورووپاش بەشێک لە سەرکردەکان ھاوسۆز و دروست بوون. بەداخەوە بەشێکیشیان وا نەبوون و بەڵێنەکانیان بەجێ نەھێنا. سەیرکەن ماوەیەک ١٥ ئەندامیان ھەبوو ژمارەی خولەکانیش ١٥ خول بوو. لە دوای ئەمەش ژمارەی خولەکانیان زیادکرد بۆ ٣٥ خول. ئەو کاتە ئەگەری کردنەوە و داخستنی خولەکان ھەبوون، بەڵام لە دوای ئەوەی کە زیادیان کرد بۆ ٣٥ خول، بەشی کردنەوە و داخستنی خولەکانیش داخران. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە دەیانەوێ بڵێن تورکیا بەخۆڕایی ھەوڵ مەدە ئێمە ئێوە ناکەینە ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا".

ئەردۆغان باسی ئەوەشی کرد کە کاتی خۆی وەزیرێکی دەرەوەی وڵاتێکی ئەورووپا پێی گوتووە کە تورکیا بە خۆرایی ھەوڵ دەدات چونکە ئەو وڵاتە مووسڵمانە و بۆیە لە یەکێتی ئەورووپا وەرناگیرێت. گوتیشی: "ئایا کام وڵات ماوەی ٥٤ ساڵ لە دەرگای یەکێتی ئەورووپا وەستێنراوە؟ بیانوتان چییە؟ ھیچ بیانووێک نییە. گشت پەیڕەونامەکانی کۆپنھاگن ئێستا لە وڵاتەکەمان جێبەجێ دەکرێت. لە رووی ئابووریییەی ئێستا لە بەشێکی زۆری وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا باشترین. لە رووی ستراتیژییەوە لە شوێنێکی زۆر باش داین. ھاوکات تورکیا ئەندامی ناتۆیە. ھەڵوێستی یەکێتی ئەورووپا سەرەڕای ھەموو ئەو شتانە مایەی بیرکردنەوەیە".






بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın