توركيا

ئەردۆغان: ''(بۆ نێو سووریا و عێراق) لەناکاودا و لە نیوەشەوێکدا دێین''

"ئەوەی کە دەیبینن، ئەوە شنگال و تەلەعفەر، تەماشامان کرد کە بەو شێوەیە نابێت، ئۆپەراسیۆنێکمان بۆ سەر شنگال ئەنجامدا، ئۆپەراسیۆن بۆ سەر لایەکی دیکە، نزیکەی ٢١٠ بۆ ٢٢٠ تیرۆریستمان کوشت و گرنگترین ناوەندیانمان خاپوورکرد.

Muhammet Ali Kemal  | 29.04.2017 - نوێکردنەوە : 29.04.2017
ئەردۆغان: ''(بۆ نێو سووریا و عێراق) لەناکاودا و لە نیوەشەوێکدا دێین''

ئیستانبوڵ

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ''ئەوەی کە دەیبینن، ئەوە شنگال و تەلەعفەر، تەماشامان کرد کە بەو شێوەیە نابێت، ئۆپەراسیۆنێکمان بۆ سەر شنگال ئەنجامدا، ئۆپەراسیۆن بۆ سەر لایەکی دیکە، نزیکەی ٢١٠ بۆ ٢٢٠ تیرۆریستمان کوشت و گرنگترین ناوەندیانمان خاپوورکرد. ىۆچی؟ چونکە ناتوانرێت یاریی بەم گەلە بکرێت. دەبێت هەمووان ئەوە ببینن. لەبەر ئەوە ئێمە باش دەزانین چی دەکەین کاتێک رۆژ و کاتی دێت. لەناکاودا لە نیوەشەوێکدا دێین".

رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی کۆبوونەوەی گشتیی دەستەی ''پیشەوەران و خاوەنکاران''دا کە لە ناوەندی هالیچ بۆ کۆنگرە، بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەشکرد.

ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا رایگەیاند ''ئیتر لە وڵاتماندا بەشێوەیەکی زۆر روون ئەوە دەرکەوتووە کە کێ هاوشێوە تۆڕێکی ناپاکی لەژێر فەرمانی ئەوانی دیکەدان و چالاکی ئەنجامدەدەن و کێ لە هەوڵی رازیکردنی خوای گەورەدا لە خۆی لە هەوڵ و تێکۆشاندایە. بەلەبەرچاوگرتن و لەیاد نەکردنی ئەوەی موسڵمان نابێت لە هەمان شوێنەوە دووبارە و سێبارە بگەزرێتەوە، سوورین لەسەر لەرەگەوە هەڵکێشانی هەموو تۆڕەکانی ناپاکی. دەرگا و دڵمان تا کۆتایی بۆ ئەو کەسانەش کراوەیە کە راستگۆن بەرامبەر گەل و نیشتمانیان، هەوڵی چاکە بۆ یەکێتیی و پێکەوەیی جیهانی ئیسلامیی و سەرجەم مرۆڤایەتی دەدەن''.

سەرکۆماری تورکیا دواتر گوتی: "گوتبووم 'دەچینە ناو بنج و بناوانیان'. چووینە ناو بنج و بناوانیان بەڵام تەواو نەبوون بنج و بناوانیان زۆرە. بەهەمان شێوەی چووینە ناو ئەشکەوتەکانی پەکەکەش و بەردەوامیش دەبین. سەیر بکەن ئێستا سەرباز، پۆلیسەکانمان لە چیاکانن لە تەندورەک، گابار، جودی و بەستلەر دەرەسین. بە هەڵکەندنی بیر تاکو دوو سەد مەتر بە دروستکردنی شاری نوێ لەژێر شارەکان لەو شوێنانەوە کەلوپەل و پێداویستی لۆجیستیکی و شوێنی مانەوە بۆ خۆیان دابین دەکەن و ئێستا لەو شوێنانە سەرباز، پۆلیس و گوندپارێزانمان هەموو بەیەکەوە لەژێر زەویش لەگەڵیان دەجەنگن. لێرە نەوەستاین، لەودیوی سنوور پەیەدە و یەپەگە... دەبینین بە پشتیوانی کێ لەوێوە هێرشمان دەکەنە سەر؟ بە تۆپ و هاوان و شتی وا. بەڵام ئەوێش لەوان دەکەینە گۆڕستان. وەستان نییە".

رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە ئامانجی ئێستایان کرد و گوتی: "گوتمان ئامانجی ئێستامان بریتییە لە منبج و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی رەققەیە لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتی ئەمریکا. بەڵام بە دۆستە ئەمریکییەکانیشمان دەڵێین وەرن و پشتیوانیی هیچ رێکخراوێکی تیرۆریستیی مەکەن. چونکە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوێکی تیرۆریستیی ناکرێت لەرێگەی رێکخراوێکی دیکەی تیرۆریستییەوە بێت. کارێکی هەڵەی لەوجۆرە ئەنجام مەدەن. چونکە رێکخراوە تیرۆریستییەکان چاک و خراپیان نییە. هەموویان خراپن".

دواتر لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، ئەردۆغان رایگەیاند "لە ١٦ مانگی داهاتوودا کە لەگەڵ بەڕێز ترەمپ کۆدەبمەوە، هەموو بەڵگەکان دەخەمە بەردەمی. پێی دەڵێم 'تەماشاکە، ئەمە دۆخەکەیە'. دەڵێم کە ئێمە، ئەمریکایەکی گەورە و گران و ئەو هەموو هێزانەی نێو هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی، ئەگەر بێت و دەست بخەینە ناو دەستی یەکتر، رەققە دەکەینە گۆڕستان بۆ داعش. ئەمانە بۆ کونێک دەگەڕێن خۆیانی تێدا حەشاربدەن. بەهەمان شێوە لە مووسڵ و لە ئەنباریش، با درێژە بەو بەرەنگارییە بدەین. ئەگەر بێت و ئەمە لەعێراق جێبهێڵین بۆ خۆیان، ئەوا بەردەوام قوربانیی دەدەین. ئەوەی کە دەیبینن، ئەوە شنگال و ئەوە تەلەعفەر، تەماشامان کرد کە بەو شێوەیە نابێت، ئۆپەراسیۆنێکمان بۆ سەر شنگال ئەنجامدا، ئۆپەراسیۆن بۆ سەر لایەکی دیکە، نزیکەی ٢١٠ بۆ ٢٢٠ تیرۆریستمان کوشت و گرنگترین ناوەندیانمان خاپوورکرد. ىۆچی؟ چونکە ناتوانرێت یاریی بەم گەلە بکرێت. دەبێت هەمووان ئەوە ببینن. لەبەر ئەوە ئێمە باش دەزانین چی دەکەین کاتێک رۆژ و کاتی دێت. لەناکاودا لە نیوەشەوێکدا دێین".

سەبارەت بە چاوەڕوانییەکانیان لە وڵاتانی رۆژئاوا، سەرکۆماری تورکیا گوتی: ''لە ئێستادا خوازیاریی چین لە خۆرئاوا؟ ئەگەر دەیکەیت بیکە، ئەگەر تێگەیشتنت بۆ دادپەروەریی هەیە، دادپەروەرییەکەت نیشان بدە، ئەمە ئاشکرا بکە. لەساڵی ١٩٦٤ەوە، ئێستا ساڵی ٢٠١٧یە. ٥٤ ساڵە سەبارەت بە یەکێتیی ئەورووپا دەستی دەستی بە تورکیا مەکە. ئەگەر ئەم بابەتە چارەسەر دەکەن، بیکەن. ئەم گەلە ئارامی هەیە تا سنوورێک. دوایی دەڵێن بۆچی ئەردۆغان بەوشێوەیە قسە دەکات؟. کە دەڵێن دیکتاتۆرە، ئاراممان گرت، کە هەموو سووکایەتییەک دەکەن، هەر ئاراممان گرت. تا کوێ ئارام بگرین؟ سنووری هەیە ئارام گرتن''.

دواتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "بەوانە دەڵێم کە ئێستا له‌ دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا به‌دوای چاره‌ی خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن؛ له‌ شوێنی هه‌ڵه‌دا به‌دوای سه‌ركه‌وتندا ده‌گه‌ڕێن، سه‌ركه‌وتن به‌ دان له‌ ده‌رگای دادگا ده‌ستناكه‌وێت، به‌ڵكو به‌ چوونه‌ دڵی گه‌له‌وه‌ به‌ده‌ستدێت. ئایا سه‌روه‌ری بێ مه‌رج هی گه‌ل نییه‌؟ هی گه‌له‌. بۆچی رێزی گه‌ل ناگرن؟ خۆ گه‌ل بڕیاریداوه‌، ئه‌و كاره‌ی ته‌واو كردووه‌، له‌خۆڕا هه‌وڵ ده‌ده‌ن. 16ی نیسان ئیدی بووه‌ته‌ رابردوو، گه‌له‌كه‌مان ئیراده‌ی خۆی خسته‌ڕوو، بژارده‌ی خۆی دیاری كرد".

ئەردۆغان گوتی: "ئێستا رووی قسەکانم دەکەمە ئەوانەی لە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا بەدوای چارەسەریدا دەگەڕێن بۆ خۆیان، لە شوێنێکی هەڵەدا بە دوای چارەسەریدا دەگەڕێن. سەرکەوتن بە دەرگا لێدانی دادگا نابێت، تەنها بە چوونە ناو دڵی گەل بەدەست دێت. ئایا سەروەرێتی بێقەید و شەرت هی گەل نییە؟ بۆ رێز لە گەل ناگرن؟ جا خۆ گەل بڕیاری داوە و ئەم کارەی کردووە، هەوڵی بێهودە دەدەن. ئیدی ١٦ی نیسان بوو بە رابردوو، گەلەکەمان ئیرادەی خۆی خستە روو و بژاردەی خۆی هەڵبژارد. بۆ جارێکی دیکە بە ئازادانە مومارەسەری ئیرادەی خۆی کرد".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "بەکارنەهێنانی هەموو جۆرە توانایەک لە وڵات هەم ئێمە و هەم خاوەنکاران زەرەری لێ دەکەن. روو دەکەمە خاوەنکاران و پێیان دەڵێم: بەهاکانی ژێر سەرینەکانتان دەربهێنن و لە سەرمایەی خۆتاندا وەگەڕیان بخەن. دەزانم ئێوە جگە لە سەرمایەی فەرمی سەرمایەی تایبەتیشتان هەیە، وەگەڕی بخەن".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın