توركيا

راماڵینی بەفری دامێنی چیای نەمرود

- تیمەکانی سەر بە پارێزگای بەدلیس، دوای هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر، توانیان ئەو رێگەیە بکەنەوە کە بەرەو دەریاچەی نەمرود لە شارۆچکەی تاتڤان دەچێت و بەهۆی بەفرەوە گیرابوو.

İbrahim Yaldız, Muhammet Ali Kemal  | 29.04.2017 - نوێکردنەوە : 30.04.2017
راماڵینی بەفری دامێنی چیای نەمرود

بەدلیس

تیمەکانی سەر بە پارێزگای بەدلیس، دوای هەوڵ و ماندوو بوونێکی زۆر، توانیان ئەو رێگەیە بکەنەوە کە بەرەو دەریاچەی نەمرود لە شارۆچکەی تاتڤان دەچێت و بەهۆی بەفرەوە گیرابوو.

تیمەکانی پاککردنەوە و راماڵینی بەفرەکە، دەستیان بەکارەکانیان لە دامێنی چیای نەمرود دا کرد کە بەرزاییەکەی ٢ هەزار و ٢٠٠ مەترە لە ئاستی دەریاوە و ١٣ کیلۆمەتر لە ناوەندی شارۆچکەی تاتڤانەوە دوورە.

لە هەندێک شوێندا لە ناوچەکە ئاستی بەفر دەگەیشتە ٥ مەتر، دوای هەوڵ و ماندوو بوونێکی زۆر، تیمەکان توانییان ئەو رێگەیە بەرووی هاتوچۆدا بکەنەوە کە بەرەو دەریاچەی نەمرود دەچێت.

هاوکات سکرتێری گشتیی تیمەکانی سەر بە پارێزگا، ئادەم ئایدۆغدو ئاماژەی بەوەکرد تیمەکان بە رۆحی فیداکارییەوە کارەکانیان ئەنجامداوە و رێگەکەیان کردووەتەوە.

ئادەم ئایدۆغدو باسی لەوەشکرد ئەوان بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پێویست بە هاووڵاتییان و رێگە خۆشکردن بۆ بەرەوپێشچوون و بووژانەوەی کەرتی گەشتیاریی هەموو توانایەکی خۆیان خستووەتە گەڕ.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın