ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی ناس بوونه ئومێد بۆ سێ نه‌خۆش
- ئه‌ندامه‌كانی جه‌ته‌ی كه‌سێك كه له شاری سیرت مێشكی وه‌ستاوه، بووه ئومێد بۆ سێ نه‌خۆش.
Siirt
سێرت - AA
ئه‌ندامه‌كانی جه‌ته‌ی كه‌سێك كه له شاری سیرت مێشكی وه‌ستاوه، بووه ئومێد بۆ سێ نه‌خۆش.
عه‌بدوڵڵا ناس كه ته‌مه‌نی 77 ساڵه، چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی سه‌رئێشه‌وه رووی كردووه‌ته‌وه بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی و دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه تووشی خوێنبه‌ربوونی مێشك هاتووه، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرابوو. دوای ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ناس كرا، مێشكی وه‌ستا كه ئه‌م جۆره گیان له‌ده‌ستدانه به مردنی مێشك ناوده‌برێت.
پزیشك له نه‌خۆشخانه‌ی سیرت موزه‌فه‌ر ئاسڵان، له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ ئانادۆڵو رایگه‌یاند، لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌وه، سه‌باره‌ت به به‌خشینی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی، زانیاری‌یان داوه به ئه‌ندامانی خێزانی ناس .
ئاسڵان رایگه‌یاند، كه‌سوكاری ناس سنگفراوانییان نیشانداوه و رازیبوون به به‌خشینی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی.
ئاسڵان گوتی: "به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، كاری پێویستمان له‌باره‌ی دیاریكردنی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ئه‌ندامه‌كانی بۆ دابینده‌كرێت، ئه‌نجامداوه. له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه، سییه‌كانی ناس بۆ نه‌خۆشێك له نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی ئینۆنو له ماڵاتیا، گورچیله‌ی چه‌پی بۆ نه‌خۆشێك له زانكۆی فوراتی ئەلعەزیز و گورچیله‌ی راستیش بۆ نه‌خۆشێك كه له نه‌خۆشخانه‌ی گازیی دیاربه‌كر له‌چاوه‌ڕوانیدان، گونجاوه".
ئاسڵان ئاماژەی بەوەدا کە خوالێخۆشبوو کەسێکی ژیاندۆست بووە و بە بەخشینی ئەندامەکانی جەستەی ژیانی سی کەسی لە مردن رزگار کردووە.
حوسێن عەبدوڵڵا ناس گوتی: "دوای راوەستانی مێشکی باوکم لەبارەی بەخشینی ئەندامانی جەستەیەوە پرسیاریان لێ‌کردین. ئێمەیەش هەموو ئەندامانی خێزانەکەمان لەمبارەیەوە کۆبووینەوە و بڕیاری هاوبەشمان دا کە بەمە رازی بین کە دەبێتە هۆی رزگارکردنی گیانی چەند مرۆڤێک لە مردن".