سلێمانى.. "دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زانستی پزیشکی"
بهئامادهبوونى وهزیرى خوێندنى باڵا و توێژینهوهى زانستى حكوومهتى ههرێمى كوردستان و به بهشدارى نوێنهرى وڵاتان، بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی زانستی پزیشکی دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زانستی پزیشکی لە شاری سلێمانی دەستی بەکارەکانی کرد ".
As Sulaymaniyah
سلێمانى - AA
دوای 18 ساڵ بۆ جارێکی دیکە دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زانستی پزیشکی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە میوانانی بیانی لە شاری سلێمانی دەستی پێ کرد کە زیاتر لە 100 کەسایەتی بیانی بەشداری کۆنفرانسەکەیان کردووە و سێ وۆرکشۆپی تایبەت لە کۆنفرانسەکەدا لەسەر زانستی پزیشکی پێشکەش دەکرێن".
راگری کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی، دکتۆر کوسار محەمەد له كۆنگرهیهكى رۆژنامهوانیدا گوتی: "ئەم کۆنفرانسە دووەمین کۆنفرانسی پزیشکیی زانکۆی سلێمانییە و ماوەی 18 ساڵە ئەم کۆنفرانسە بەڕیوە نەچووە لە کاتێکدا دەبوایە ھەموو ساڵێک بۆ بەرەوپێشبردنی زانستی پزیشکی ئەم کۆنفرانسە لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرایە".
گوتیشى: "ئەم کۆنفرانسە پزیشکییە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت و چەندین توێژێنەوەی نوێی پزیشکی تێیدا دەخرێنەڕوو، دواتر ئەو توێژینەوانە بە ناوی زانکۆی سلێمانییەوە بڵاو دەکرێنەوە".
دکتۆر کوسار محەمەد گوتیشی: "کۆنفڕانسەکە لەچوارچێوەی ئینتەرناشناڵ خۆی دەبینێتەوە، چهندین كهسایهتى لە وڵاتانی بەڕیتانیا و ئەڵمانیا و ئیمارات و وڵاتانی عەرەبی بانگھێشت کردووە، تاوهكو بەشێوەیەکی پڕۆفیشناڵانە باس لە زانستی پزیشکی بکەین، ھەروەھا لەم کۆنفڕانسەدا سێ وۆرکشۆپی تایبەت لەسەر زانستی پزیشکی لەلایەن پزیشکانی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت".
ناوبراو راشیگهیاند "بۆ پێشكەشكردنی توێژینەوەی زانستی پزیشكان دەبێت توێژینەوەكان لە هیچ شوێنێكی تردا بڵاو نەكرابێتەوە، لە كۆتایی كۆنفڕانسیشدا كە دوو رۆژ دەخایەنێت ،چەندین راسپاردە بۆ پێشخستنی بواری پزیشكی لە هەرێمدا پێشكەش دەكرێت".
راگری کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی، دکتۆر کوسار محەمەد گوتیشی: "کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زانستی پزیشکی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیە و نوێنەری وڵاتان بەشداری تێدادەکەن، زیاتر لە ١٢٠ توێژینەوە پێشکەشکراوە، نزیکەی ٦٠یان وەرگیراون بۆ ئەوەی سوودیان لێوەربگرێت و ئامانج لهم كۆنفرانسه بۆ زیاتر بهرهوپێشبردنى كهرتى تهندروستییه تاوهكو زیاتر گرنگى بدرێت بهو بواره".