له عێراق 800 هه‌زار كه‌س خۆراكی ته‌ندروستی ده‌ستناكه‌وێت
- وه‌زیری پلاندانانی عێراق، سه‌لمان جومه‌یلی رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 800 هه‌زار كه‌س له عێراقدا ده‌ستیان ناگات به خۆراكی ته‌ندروست.
Baghdad
به‌غداد - AA
وه‌زیری پلاندانانی عێراق، سه‌لمان جومه‌یلی رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 800 هه‌زار كه‌س له عێراقدا ده‌ستیان ناگات به خۆراكی ته‌ندروست.
سەلمان جومه‌یلی له بینای وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له به‌غدا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پڕۆگرامی خۆراكی جیهان، سالی هایدۆك ئه‌نجامدا.
ناوبراو رایگه‌یاند ماوه‌ی دووساڵ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئاسایشی خۆراكی ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه كۆنترۆڵكراون ئه‌نجامداوه و گوتی: "بۆ یه‌كه‌مجار ساڵی 2016 ده‌ستمان به كاركانمان كرد. كه‌موكوڕیی له ئاسایشی خۆراكدا هه‌یه له عێراق. به‌هۆی قه‌یرانه ئه‌منی و ئابوورییه‌كانی وڵاته‌وه خێزانه‌كان ده‌ستیان ناگات به خۆراكی ته‌ندروست. ئه‌م قه‌یرانانه كاریگه‌ریی خراپ ده‌كه‌ن سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی هاووڵاتییانیش".
سەلمان جومه‌یلی رایگه‌یاند، به‌هۆی دابه‌شنه‌كردنی كۆبۆنی خۆراك به‌سه‌ر خێزانه هه‌ژاره‌كاندا، ئه‌و خێزانانه دووچاری سه‌ختی ده‌بنه‌وه له ده‌ستخستنی خۆراكی ته‌ندروستدا.
ناوبراو گوتی: "رێژه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی كۆبۆنی خۆراك و ئاسایشی خۆراكیان نییه، له سه‌دا دوو و نیو تێناپه‌ڕێت. ئه‌م رێژه‌یه ده‌كاته 800 هه‌زار كه‌س".
ناوبراو باسی له‌وه‌یش كرد به‌شێك له‌وانه‌ی خۆراكی ته‌ندروستیان ده‌ستناكه‌وێت ئاواره‌كانن و گوتی: "138 هه‌زار و 266 كه‌س له‌و 800 هه‌زاره ئاواره‌كانن".
لای خۆیه‌وه نوێنه‌ری پڕۆگرامی خۆراكی جیهان، سالی هایدۆك له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند، له‌باره‌ی ئاسایشی خۆراكه‌وه له 1968ه‌وه كار له‌گه‌ڵ عێراقدا ده‌كه‌ن و گوتی: "له‌چوارچێوه‌ی پڕۆگرامه‌كانماندا، پڕۆگرامی خۆراك بۆ خوێندنگه‌كان، خۆراك بۆ خێزانه‌كان و چه‌ند بوارێكی ته‌كنیكیدا، یارمه‌تیی گشتگیرمان پێشكه‌شی عێراق كردووه".