تەندروستی

لە کاتی بەستنی لەچکدا دەرزییەکی قوتدا

کچێکی شاری قۆنیا لە کاتێکدا دەیویست لەچک ببەستێت دەرزییەکی قوتدا و دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو توانرا ئەو دەرزیەی لە گەدەدا دەربهێنرێتەوە.

Ramal Abdullah Mahmood  | 09.04.2017 - نوێکردنەوە : 10.04.2017
لە کاتی بەستنی لەچکدا دەرزییەکی قوتدا

Konya

قۆنیا – AA

کچێکی شاری قۆنیا لە کاتێکدا دەیویست لەچک ببەستێت دەرزییەکی قوتدا و دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو توانرا ئەو دەرزیەی لە گەدەدا دەربهێنرێتەوە.

ئیلایدا ئادیگۆزەلی تەمەن ١٨ ساڵ، لە کاتێکدا سەرقاڵی بەستنی لەچک بوو لەناکاو کۆخەی دێت و یەکێک لەو سێ دەرزییانەی بەدەمییەوە گرتبوونی، قوت دەدات.

دوای ئەوەی ئیلایدا باوکی ئاگادار دەکاتەوە، باوکی بەمەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەیگەیەنێتە نەخۆشخانەی تایبەتی فارابی و دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی سەرکەتوو، دەرزییەکە لە گەدەی ئیلایدە دەردەهێنرێتەوە.

نەشتەرگەرییەکە لەلایەن پسۆڕی نەشتەرگەری گشتیی پزیشکی نەشتەرگەر، بولەنت ئەرەنئۆغڵو ئەنجام درا و سێ کاتژمێری خایاند.

ئەرەنئۆغڵو ئاماژەی بەوە دا کە لە دۆخی لەمجۆرەدا پێویستە بێ ئەوەی کات لە دەست بدرێت ئەو جۆرە کەسانە بگەیەنرێنە نەخۆشخانە، گوتیشی: "لە رێگەی نەشتەرگەری نازوورەوە توانیمان بە سەرکەوتوویی دەرزییەکە دەربهێنین. هەرچەند بەهۆی دەرزییەوە چەند شوێنێکی گەدەی ئیلایدا بریندار بووە. ئێستا ئەو هیچ کێشەیەکی نەماوە و بەمەبەستی چاودێری خەواندوومانە. بیر لەوە دەکەینەوە رەوانەی ماڵەوەی بکەین".

ئیلایدا سوپاسی پزیشکی کرد بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە بەسەرکەوتوویی و ئاماژەی بەوەدا بەردەوام لە کاتی بەستنی لەچکدا بەدەم دەرزییەکانی گرتووە. بەسەرهاتەکەیشی بەمجۆرە گێڕایەوە: "دوای ئەوەی نانی بەیانیم خوارد، سەرقاڵی خۆ ئامادەکردن بووم بۆ چوونە خولی خوێندن. کاتێک دەمویست لەچک ببەستم سێ دەرزیم بەدەمەوە گرت. لەناکاو کۆخەم هات و یەکێک لە دەرزییەکانم قوت دا، دانەیەکیشیان کەوتە سەر زەوی و ئەوەی دیکەیشیان لە دەممدا مایەوە. دواتر بە باوکمم گوت و هاتینە نەخۆشخانە. لەمەودوا هەرگیز دەرزی بە دەمم ناگرم".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın