جيهان

"تورکیا بە زیادەوە وڵاتێکی گرنگە"

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا مارتن شیفەر: "تورکیا بۆ ئێمە ھەروەک ناتوانین بچینە نێو قۆناغی بێدەنگی ھاوبەرامبەر، لە زۆرێک لە پرسەکانیشدا بە زیادەوە وڵاتێکی گرنگە".

Mazın Asad  | 28.04.2017 - نوێکردنەوە : 30.04.2017
 "تورکیا بە زیادەوە وڵاتێکی گرنگە"

Berlin

بەرلین - AA

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا مارتن شیفەر ئاماژەی بەوە دا کە نایانەوێت کۆتایی بە دانوستانەکانی بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا بھێنن و راشیگەیاند بەھۆی زۆرێک لە ھۆکارەکان، تورکیا گرنگییەکی زۆری بۆ ئەورووپا و ئەڵمانیا ھەیە.

شیفەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە بەرلین، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانی دایەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا روونی کردەوە کە بۆچوونی جیاواز لە نێوان وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا لەبارەی پرسی دانوستانەکانی بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا لە ئارادایە و راشیگەیاند لە کۆبوونەوەی ماڵتا پێشبینی ناکەن بڕیاری وەستاندنی دانوستانەکان لەگەڵ تورکیا بدرێت.

شیفەر گوتیشی: "تورکیا بۆ ئێمە ھەروەک ناتوانین بچینە نێو قۆناغی بێدەنگی ھاوبەرامبەر، لە زۆرێک لە پرسەکانیشدا بە زیادەوە وڵاتێکی گرنگە. لە دوای ئەم بارگرژییانەی ئەم مانگانە دوایی، گرنگە بۆ قۆناغی دیالۆگی بونیاتنەر تێپەڕ بین".

مارتن شیفەر راشیگەیاند: "سەرەڕای گشت بۆچوونە جیاوازەکان و کێشەکان، پێمانوایە دۆزینەوەی رێگەیەک بۆ تاوتوێکردن لەگەڵ تورکیا باشترین رێگە دەبێت. پێویستە کۆببینەوە و لە جیاتی تۆمەتبارکردنی یەکتر، بەشێوەیەکی بونیاتنەر خاڵە ھاوبەشەکان و جیاوازییەکان بخەینەڕوو".

لە لایەکی دیکەوە گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا ستیفن سیبێرت رایگەیاند سەرکردەکانی یەکێتی ئەورووپا رۆژی شەممە لە برۆکسل پرسی تورکیا تاوتوێ دەکەن.

سیبێرت روونیشی کردەوە کە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا لە ماڵتا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو گرنگی خۆی ھەیە و راشیگەیاند ئەنگێلا مێرکل لەبارەی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا و پرسی دانوستانەکانی بە ئەندامبوون لە یەکێتی ئەورووپا، لەسەر دیاریکردنی ھەڵوێستێکی ھاوبەش لە نێو یەکێتییەکەدا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın