جيهان

ئەمریکا پێشنیاری دانوستان لەگەڵ کۆریای باکوور دەکات

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رێکس تیلەرسن: "لە دژی گشت کارێکی تێکدەرانە، گشت بژاردەکان لەسەر مێزی گفتوگۆدان بە جموجۆڵی سەربازیشەوە. بەڵام ئێمە ئارەزووی دۆزینەوەی چارەسەرێکین لەسەر بنەمای دانوستان".

Abdullah Shukur, Mazın Asad  | 28.04.2017 - نوێکردنەوە : 03.05.2017
ئەمریکا پێشنیاری دانوستان لەگەڵ کۆریای باکوور دەکات

New York

نەتەوە یەکگرتووەکان - AA

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رێکس تیلەرسن، داوای زیادکردنی گوشاری ئابووری و دیبلۆماتیکی بۆ سەر کۆریای باکوور کرد و بانگھێشتی وڵاتانی جیھانیشی کرد کە پەیوەندییە دیبلۆماتییەکانی خۆیان لەگەڵ ئەو وڵاتە ھەڵپەسێرن یان کەمی بکەنەوە و گوتیشی: "لە دژی ھەر کارێکی تێکدەرانە،گشت بژاردەکان لەسەر مێزی گفتوگۆدان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیشەوە. بەڵام ئێمە ئارەزووی دۆزینەوەی چارەسەرێکین لەسەر بنەمای دانوستان".

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیکی و چەکی ئەتۆمی لە لایەن کۆریای باکوور کۆبووەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رێکس تیلەرسن سەرکردایەتی کۆبوونەوەکەی کرد و تێدا رایگەیاند کە گشت ئەو ھەوڵە دیبلۆماتیکییە نیازپاکانەی کە لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابڕدوو بەمەبەستی راگرتنی پرۆگرامی ناوەکی کۆریای باکوور ئەنجام دراون، سەرکەوتوو نەبوون. ئەوەشی خستەڕوو کە ھەر تاقیکردنەوەیەکی ئەتۆمی کۆریای باکوور، سەقامگیری باکووری رۆژھەڵاتی ئاسیا تێکدەدات و بارگژی لە ناوچەکەدا زیاد دەکات.

تیلەرسن راشیگەیاند کە ھەڕەشەی کۆریای باکوور بە چەکی ناوەکی بۆ سەر ھەردوو ئیدارەی تۆکیۆ و سیۆل راستییە و ئێستا ھەوڵی پێشخستنی سیستەمی تایبەت بۆ لێدانی ئەمریکا لە ئارادایە و زياتر گوتیشی: "ئێستا ئەگەر جیھان لە بەرامبەر بەپەلەترین کێشەی ئاسایش نەھێنە سەر خەت ئەوا لەوانەیە ئەنجامەکەی کارەساتبار بێت".

تیلەرسن راشیگەیاند کە ئیتر سیاسەتی ستراتیژی ئارامگرتن کۆتایھاتووە و گوتیشی: "ئیتر کاتی ئەوە ھاتووە کە گوشار بخرێتە سەر کۆریای باکوور بۆ ئەوەی لەم رێگا مەترسیدارە بگەڕێتەوە. بانگھێشتی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەم کە لەبارەی کۆریای باکوور بھێنە سەر خەت. پێویستە بۆچوونێکی دیکە دیاری بکەین و گوشاری دیبلۆماتیکی و ئابووری بۆ سەر ئەو وڵاتە زیاد بکەین".

تیلەرسن ئاماژەی بەوەش دا کە لە گۆڕانکاری رژێم لە کۆریای باکووردا ئامانجیان دروستکردنی ھەڕەشە لە گەلی کۆریای باکوور یاخود ناسەقامگیریکردنی ناوچەی ئاسیا-پاسیڤیک نییە و راشیگەیاند پێویستە کۆریای باکوور لە رووی ئابوورییەوە گەشە بسێنێت و کۆتایی بە بەرنامە ئەتۆمی و موشەکییەکانی بھێنێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتیشی: "بانگەوازی بۆ وڵاتان دەکەم کە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ کۆریای باکوور ھەڵپەسێرن یاخود کەمی بکەنەوە. دوای کردارەکانی ئەم دوایی کۆریای باکوور، پەیوەندی ئاسایی لەگەڵ ئەو وڵاتە مایەی قبووڵکردن نییە. پێویستە سزای نوێ بەسەر ئەو کەسایەتی و دەزگایانە بسەپێنین کە ھاوکاری لە بەرنامەکانی چەک و موشەکی کۆریای باکوور دەکەن".

تیلەرسن ئاماژەی بە پەیوەندی بازرگانی نێوان چین و کۆریای باکوور کرد و لەوبارەیەوە رایگەیاند بە تایبەتی بەرپرسیارێتی زۆر لەسەر وڵاتی چین ھەیە کە فشاری ئابووری لەسەر کۆریای باکوور دروست بکات.

تیلەرسن گوتیشی: "لە دژی گشت کارێکی تێکدەرانە، گشت بژاردەکان لەسەر مێزی گفتوگۆدان بە جموجۆڵی سەربازیشەوە. بەڵام ئێمە ئارەزووی دۆزینەوەی چارەسەرێکین لەسەر بنەمای دانوستان".















بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın