جيهان

"تورکیا هاوپەیمانی ستراتیژی یەکێتیی ئەورووپایە"

-فێدێریکا موگرینی: "تورکیا تەنها وڵاتێکی پاڵێوراو نییە بۆ یەکێتیی ئەورووپا هاوکات هاوپەیمانێکی ستراتیجی یەکێتیی ئەورووپاشە".

Ramal Abdullah Mahmood  | 29.04.2017 - نوێکردنەوە : 29.04.2017
"تورکیا هاوپەیمانی ستراتیژی یەکێتیی ئەورووپایە"

ڤالێتا

نوێنەری باڵای یەکێتی ئەورووپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسیەتی ئاسایش، فێدێریکا موگرینی رایگەیاند، تورکیا تەنها وڵاتێکی پاڵێوراو نییە بۆ یەکێتیی ئەورووپا هاوکات هاوپەیمانێکی ستراتیژی یەکێتیی ئەورووپاشە، گوتی: "دەتوانم وەک یەکێتیی ئەورووپا بڵێم، دانوستانەکانی بوونە ئەندام بەردەوام دەبن. هەڵنەپەسێردراون و کۆتاییان نەهاتووە".

موگرینی دوای بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی نافەرمی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا لە ڤالێتا-ی پایتەختی ماڵتا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوەانی ئەنجام دا.

موگرینی باسی لە گرنگی، بەرهەمداری و بەسوودی کۆبوونەوەکانی Gymnich گوتی: "لەگەڵ تورکیا ئاڵۆگۆڕی بیروڕامان کرد بە شێوەیەکی هاوسۆزی و راشکاوانە. رەوشی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا و داهاتووی پەیوەندییەکانمان تاوتوێ کرد".

موگرینی تیشکی خستە سەر ئەوەی کە یەکێتییەکە لەگەڵ سەقامگیری، ئاسایش، ئابوورییەکی سەرکەوتوو، و دیموکراتییە لەگەڵ تورکیا.

موگرینی ئاماژەی بەوەدا کە لە زۆر بابەتی جیاوازدا تورکیا رۆڵی گرنگ و بەرچاوی هەیە، گوتی: "هەرگیز ئێمە نیازی ئەوەمان نەبووە زیان لە تورکیا و گەلی تورکیا بدەین و ئەو نیازەشمان نییە. بە پێچەوانەوە ئامانجانمان ئەوەیە وەک هەموو یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ هاووڵاتییانی تورکیا لە زۆر بواردا هەماهەنگی بەرهەمدار بکەین".

لە وەڵامی پرسیارێکدا نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسیەتی ئاسایش، فێدێریکا موگرینی ئاماژەی بەوە دا کە تورکیا تەنها وڵاتیکی پاڵێوراو نییە بۆ ئەندامبوون لە یەکێتیی ئەورووپا، لەهەمانکاتدا هاوپەیمانێکی ستراتیژی یەکێتییەکەشە. سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و لە رەوشی ئاڵۆزی سووریا بۆ یەکێتیی ئەورووپا زۆر گرنگە. ئاماژەی بەوەشدا کە تورکیا ئەندامی G20 و یەکێتی گومرگە، گوتی: "پەیوندییەکانی ئێمە و تورکیا زۆر لەولاتری قبوڵکردنی ئەندامێتییەتی لە یەکێتیی ئەورووپا. دەتوانم وەک یەکێتیی ئەورووپا بڵێم، دانوستانەکانی بوونە ئەندام بەردەوام دەبن. هەڵنەپەسێردراون و کۆتاییان نەهاتووە. بەڵام ئێستا بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ هەوڵ و کۆششی نوێ لە گۆڕێ نین".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın