جيهان

لو پێن پاڵێوراوی خۆی بۆ سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا دەستنیشان کرد

پاڵێوراوی پارتی بەرەی نەتەوەیی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەڕەنسا، مارین لو پێن رایگەیاند لە ئەگەری هەڵبژاردنی بە سەرکۆماری فەڕەنسا ئەوا پاڵێوراوی پارتی هەڵستە سەرپێ فەڕەنسا (کە پارتێکی بنئاژۆی راستڕەوە) نیکۆڵا دوپنۆت-ئایگنان دەکاتە سەرۆکوەزیران.

Ramal Abdullah Mahmood  | 29.04.2017 - نوێکردنەوە : 02.05.2017
لو پێن پاڵێوراوی خۆی بۆ سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا دەستنیشان کرد

پاریس

پاڵێوراوی پارتی بەرەی نەتەوەیی (راستڕەو) بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەڕەنسا، مارین لو پێن رایگەیاند لە ئەگەری هەڵبژاردنی بە سەرکۆماری فەڕەنسا ئەوا پاڵێوراوی پارتی هەڵستە سەرپێ فەڕەنسا (کە پارتێکی بنئاژۆی راستڕەوە) نیکۆڵا دوپنۆت-ئایگنان دەکاتە سەرۆکوەزیران.

ئەمڕۆ لە میانی ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لو پێن و دوپنۆت-ئایگنان هاوپەیمانێتی خۆیان بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەڕەنسا راگەیاند.

نیکۆڵا دوپنۆت-ئایگنان کە لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکە توانی رێژەی لە سەدا ٤.٧ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت، لو پێن بە کەسێکی نیشتمانپەروەری لە قەڵەم دا و ئاماژەی بەوەشدا کە شانازی دەکەن بەو هاوپەیمانییە. راشیگەیاند لە ئەگەری هەڵبژاردنی بە سەرکۆماری فەڕەنسا ئەوا ناوبراو دەکاتە سەرۆکوەزیران.

نیکۆڵا دوپنۆت-ئایگنان پێشتر رایگەیاندبوو لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا پشتیوانی لە لو پێن دەکات.

بەر لە ئەنجامدانی خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرکۆماری نیکۆڵا دوپنۆت-ئایگنان لێدوانی توندی لەبارەی لو پێن و پارتی بەرەی نەتەوەیی دابوو، لە دوای خولی یەکەمی هەڵبژاردنیش گوتبووی: "لو پێن کەسێکی توندڕەوە، بەڵام توندڕەوێکی راستە".

لە خولی یەکەمی هەڵبژارنی سەرۆکایەتی فەڕەنسا کە لە ٢٣ی نیسان ئەنجام درا هیچ یەک لە ١١ پاڵێوراوەکان نەیانتوانی زۆرینەی رەهای دەنگەکان بەدەست بهێنێت.

پاڵێوراوی پارتی رێپێوان ئیمانۆیل ماکرۆن بە بەدەستهێنانی لە سەدا ٢٤.١ دەنگەکان و مارین لو پێن بە بەدەستهێنانی لەسەدا ٢١.٣٠ دەنگەکان بکەونە کێبڕکێ بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنەکان کە لە ٧ی ئایاردا بەڕێوە دەچێت.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın