جيهان

ھێرشی کرایە سەر یەکەکانی نیشتەجێ لە سووریا

لە ئاکامی چەند ھێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر یەکەکانی نیشتەجێ لە شاری ئیدلب و دیمەشق، چوار ھاووڵاتی مەدەنی بوونە قوربانی و ١١ی دیکەش بریندار بوون.

Mazın Asad  | 28.04.2017 - نوێکردنەوە : 01.05.2017
ھێرشی کرایە سەر یەکەکانی نیشتەجێ لە سووریا

Syria

دیمەشق/ئیدلب - AA

لە ئاکامی چەند ھێرشێکی ئاسمانی رژێمی ئەسەد بۆ سەر یەکەکانی نیشتەجێ لە شاری ئیدلب و دیمەشق، چوار ھاووڵاتی مەدەنی بوونە قوربانی و ١١ی دیکەش بریندار بوون.

چالاکوانی سڤیل لە ئیدلب بەناوی لەیس ئەلفارس لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند بەھۆی ھێرشە ئاسمانییەکانی سەر ناوچەی سەرمین لە شاری ئیدلب، چوار ھاووڵاتی کوژران و حەوتی دیکەش بریندار بوون.

ئەلفارس روونیشی کردەوە کە بەھۆی ھێرشەکانەوە زیانێکی زۆر بەر یەکەکانی نیشتەجێ کەوتووە و گوتیشی: "بەھۆی ھێرشە ئاسمانییەکانەوە مزگەوتی ئەبو عوبەیدە بن جەراح لە ناوچەی کەفر زەتە لە باکووری حەما رووخاوە. رژێم و ھاوپەیمانانی بەشێوەیەکی چڕ ھێرش بۆ سەر دەوروبەری ئیدلب و حەما ئەنجام دەدەن".

ئەندامی کۆمیتەی ناوخۆیی سووریا لە شارۆچکەی دومان، یوسف ئەلبوستانی رایگەیاند ھێزەکانی رژێم لە وشکایی و ئاسمانەوە بە چڕی ھێرش بۆ سەر گەڕەکی کابونی شاری دیمەشق ئەنجام دەدەن کە لە ژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın