سياسەت
لە دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایش ھێرشەکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل سەرکۆنە کرا
لە دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا، ھێرشەکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل سەرکۆنە کرا، ھەروەھا داوا کرا کە ڕێگری بکرێت لە زیادبوونی گرژییەکان لە ناوچەکە.
سوودانی و محەمەد بن سەلمان دۆخی ئەمنی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان بیروڕایان لەبارەی ڕێگاکانی خۆبەدوورگرتن لە فراوانبوونی ململانێیەکان لە ناوچەکە، ئاڵوگۆڕ کرد.
سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە واشنتۆن
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی گەیشتە واشنتۆن کە لە میانیدا ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن تاوتوێ دەکات.
بانگەوازی سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، پێدرۆ سانچێز: "ئیسپانیا ئامادەیە دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێت".