سياسەت

بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق کرد

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازیکرد لە وەزیری بەرگریی عێراق، عرفان ئەلحەیالی و فەرماندەی ھێزی ئاسمانی عێراق، فەریق روکن ئەنوەر حەمەدئەمین.

Hemin Hüseyin  | 29.04.2017 - نوێکردنەوە : 30.04.2017
بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق کرد

هەولێر

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازیکرد لە وەزیری بەرگریی عێراق، عیرفان ئەلحەیالی و فەرماندەی ھێزی ئاسمانی عێراق، فەریق روکن ئەنوەر حەمەدئەمین. 

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا وەزیری بەرگری عێراقی عیرفان ئەلحالی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لە دوایین پێشھاتە ئەمنییەکان و بارودۆخی مەیدانیی بەرەکانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ ئاگادار کردەوە. ھەروەھا بارودۆخی ناوچە ئازادکراوەکانی مووسڵ و ئایندەی مووسڵ خرایە بەرباس و جەختیش لە بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی تیرۆریستان و ئازادکردنی ناوچەکان کرایەوە.

لە دیدارەکەدا کە وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت، کەریم شنگالی ئامادەی بوو، ھەماھەنگیی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە پرۆسەی ئازادکردنی مووسڵ بەرز نرخێندرا و جەخت لەسەر بەردەوامیی ئەو ھەماھەنگییە کرایەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın