سياسەت

عەبادی: "كورد هاووڵاتی پلە یەكن لە عێراق"

سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی: "كورد هاووڵاتی پلە یەكن لە عێراق".

Zana Natık Kerem  | 29.04.2017 - نوێکردنەوە : 30.04.2017
عەبادی: "كورد هاووڵاتی پلە یەكن لە عێراق"

Baghdad

بەغدا ــ AA

سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی هۆشداری لە هەڵمەتێكدا كە عەرەب و كورد رووبەڕووی یەكتر ببنەوە و هاوكات ژمارەیەك سیاسەتمداری بەوە تۆمەتبار كرد كە بەرگری لە درۆكانی رێكخراوی داعش دەكەن لە شاری مووسڵ.

لە گوتەیەكدا كە لە فێستیڤاڵی یەكێتی نیشتمانی كە لە شاری بەغدا رێكخرا بوو، حەیدەر عەبادی گوتی: "هەڵمەتێك بەرپا بووە بۆ ئەوەی گرژی و ئاڵۆزی بخاتە نێوان عەرەب و كوردەوە تا رووبەڕووی یەكتر ببنەوە و من بە كورد دەڵێم ئێوەی عێراقی وەك هاووڵاتییانی دیكە هاووڵاتی پلە یەكن".

سەرۆكوەزیرانی عێراق دووپاتیشیكردەوە كە حكوومەتەكەی هەوڵدەدات عێراقێك بنیات بنێت تا هاووڵاتییان وەك یەك تەماشا بكات.

حەیدەر عەبادی گوتیشی: "داعش درۆكانی لەسەر تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاودەكاتەوە و لە بەرامبەردا ژمارەیەك سیاسەتمەدار ئەو دۆریانەی داعش پەسەند دەكەن و بەرگریشی لێ دەكەن بۆیە قسەكانم ئاراستەی رۆڵەكانی مووسڵ دەكەم لەوەی باوەڕ بەو درۆ و پروپاگەندانە نەكەن و دووپاتی دەكەمەوە كە رۆژی كۆنتڕۆڵكردنەوەی یەکجارەکی مووسڵ زۆر نزیك بووەتەوە".

سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەوەشی گوت: "هێزەكانمان لە شەڕكردن دژی داعش بەردەوامن و سەركەوتنی گەورەیان بەدەست هێنان بەڵام ژمارەیەك كەس هەوڵدەدەن ورەی هێزەكانمان لاواز بكەن".

حەیدەر عەبادی كە بەشێكی گوتەكەی ئاراستەی هاووڵاتییانی شیعە و سوننە كرد گوتی: "بە برایانی شیعە دەڵێم، پێویستە هەمووان حوكمڕانی وڵات بكەین و تیرۆر هەمووان دەکاتە ئامانج و بە برایانی سوننەش دەلێم كە هەموو عێراقییەكان لەگەڵتاندان و لە پێناو كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكان لەژێر دەستی داعش شەڕیان كرد".

سەرۆكوەزیرانی عێراق گوتی: "بوونی هەموو پێکهاتەکان لە وڵاتەكەمان، مانای هێزە نەك لاوازی و گرنگە لاپەرەیەكی نوێ لە یەكێتی نیشتمانی هەڵبدرێتەوە.

لە كۆتایی قسەكانیدا، حەیدەر عەبادی گوتیشی: "بە سابیئە و كەمینەكانی دیكە دەڵێم كە هەمووان رۆڵەی ئەم نیشتمانەین و دانیشتوانی ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكانیش لە مووسڵ هەموو ئەوانە رەتدەكەنەوە كە لە ناوچەكانیان هاوكاری تیرۆریستانیان كردبوو".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın