سياسەت

هەولێر..پانێڵێک بۆ بەشێک لە وەزارەتەکان بەڕێوەچوو

بەرپرسی پەیمانگای ئەمریکی – کوردی بۆ توێژینەوە و گەشەپێدانی ئابووری، تارا شوان: "دەبینین لە هەرێمی کوردستان زۆر تیشک ناخرێتە سەر ئەو کارەی کە حکوومەت دەیکات بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکان و پێویستە بزانین هەنگاوەکان لە چ قۆناغێکدایە".

Hemin Hüseyin  | 29.04.2017 - نوێکردنەوە : 01.05.2017
هەولێر..پانێڵێک بۆ بەشێک لە وەزارەتەکان بەڕێوەچوو

Arbil

هەولێر- AA

پەیمانگای ئەمریکی – کوردی بۆ توێژینەوە و گەشەپێدانی ئابووری، لە شاری هەولێر پانێڵێکی بۆ نوێنەرانی بەشێک لە وەزارەتەکانی حکوومەتی هەرێم ئەنجامدا لە ژێر ناونیشانی "کاریگەری چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سێکتەرە ئابوورییە جیاوازەکاندا" کە تێیدا لایەنی پەیوەندار کۆ دەنگبوون لەسەر ئەوەی کە ئەنجامدانی پڕۆژەی چاکسازی دەبێتە هۆی گەشەپێدانی کەرتی ئابووری و چارەسەری بەشێک لە قەیرانەکان.

بەشداربووانی پانێڵەکە پێکهاتبوو لە بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ئاگرین عەبدوڵڵا عەزیز و بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، عەبدولڕەزاق ناوەندەیی و سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار، مەولەوی جەبار و بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵ، ئەنوەر عومەر کە تێیدا قۆناغی هەنگاوەکانی چاکسازییان تاوتوێکرد.

بەرپرسی پەیمانگای ئەمریکی – کوردی بۆ توێژینەوە و گەشەپێدانی ئابووری ئاماژەی بە هۆکار و ئامانجەکانی پانێڵکەکرد و پێی وایە کە کەمتر تیشک دەخرێتە سەر هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە داراییەوە دەربازبوون لە گرفت و ئاریشەکان.

بەرپرسی پەیمانگای ئەمریکی – کوردی بۆ توێژینەوە و گەشەپێدانی ئابووری، تارا شوان لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "وەک دەبینین لە هەرێمی کوردستان زۆر تیشک ناخرێتە سەر ئەو کارەی کە حکوومەت دەیکات بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکان، بۆ نموونە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی ساڵێک دەبێت بەرنامەیەکی دەستپێکردووە بۆ ریفۆڕم و چاکسازی و پێویستە لە رێگای ئەو پانێڵ و گفتوگۆیانە بزانین کە پڕۆژەی چاکسازی لە دامودەزگاکانی حکوومەت لە چ قۆناغێکە و لە هەمانکاتدا دەبێت هۆکاری ئەوە بزانین کە قۆناغەکانی چاکسازی لە وەزارەتێک بۆ وەزارەتێکی دیکە چییە".

تارا شوان گوتیشی: "هەرچەندە ناکرێت لە یەک پانێڵدا سەرجەم وەزارەتەکان کۆببنەوە و پڕۆژەکانییان بخەنەڕوو بەڵام لە ئایندە دا دەتوانین لە چەند پانێڵێکدا ئامانجەکانمان بپێکین کە بریتییە لەوەی بزانین چاکسازی تا چەند کاریگەری لەسەر گەشەپێدان و بووژانەوەی کەرتی ئابووری هەیە لە هەرێمی کوردستان".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن