جارێکی دیکە گاریس بەیڵ تووشی پێکان هات
- یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئاشکرای کرد، یاریزانی وێڵزی یانەکەیان، گاریس بەیڵ لە پێی چەپیدا تووشی پێکانێک لە پلەی دووەمدا، هاتووە.
مەدرید
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئاشکرای کرد، یاریزانی وێڵزی یانەکەیان، گاریس بەیڵ لە پێی چەپیدا تووشی پێکانێک لە پلەی دووەمدا، هاتووە.
لە راگەیەنراوێکدا کە لەلایەن یانەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە لە خولەکی ٣٥ی یاریی یانەکەدا بەرامبەر یانەی بارسێلۆنا لە میانی یارییەکانی هەفتەی ٣٣ی لا لیگادا، گاریس بەیڵ تووشی پێکانێک لە پلەی دووەمدا لە پێی چەپیدا هاتووە.
لە کاتێکیشدا یانەی شاهانە باسی لە وادەی گەڕانەوەی بەیڵ بۆ یاریگاکان نەکردووە، میدیای ئیسپانی ئاشکرایان کردووە گەڕانەوەی ئەو یاریزانە وێڵزییە بۆ یاریگاکان، سێ بۆ چوار هەفتە دەخایەنێت.
بەوشێوەیەش چاوەروان دەکرێت بەیڵ لە یارییەکانی یانەکەی بەرامبەر یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا کە بڕیارە رۆژانی ٢ و ١٠ی ئایاری داهاتوو بەرێوەبچێت و، لانیکەم چوار یاریی لا لیگادا، بەشداریی نەکات.
گاریس بەیڵ ئەم وەرزە چەند جارێکی یەک لەدوای یەک تووشی پێکان هات و لەبەر ئەوەش تەنها لە ٢٦ یاریی یانەکەیدا، لە کۆی ٥١ یاریی بەشداریی کرد. لەو یارییانەشدا، ٩ گۆڵی تۆمار کرد و ٥ گۆڵی درووست کرد.