وەرزش

شاراپۆڤا لە یاری پێش کۆتایی دۆڕا

کچە یاریزانی تێنسی رووسی ماریا شاراپۆڤا لە دوای سزادانی بۆ ماوەی ١٥ مانگ، بۆ یەکەمجار بە فەرمی بەشداری لە پاڵەوانێتی شتوتگارتی کراوە کرد و لە یاری پێش کۆتایی پاڵەوانیەتییەکە لە بەرامبەر یاریزانی فەڕەنسی ملادینۆڤیج بە دوو گێم بەرامبەر بە گێمێک دۆڕا.

Mazın Asad  | 29.04.2017 - نوێکردنەوە : 02.05.2017
شاراپۆڤا لە یاری پێش کۆتایی دۆڕا

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

کچە یاریزانی تێنسی رووسی ماریا شاراپۆڤا لە دوای سزادانی بۆ ماوەی ١٥ مانگ، بۆ یەکەمجار بە فەرمی بەشداری لە پاڵەوانێتی شتوتگارتی کراوە کرد و لە یاری پێش کۆتایی پاڵەوانیەتییەکە لە بەرامبەر یاریزانی فەڕەنسی کریستینا ملادینۆڤیج بە دوو گێم بەرامبەر بە گێمێک دۆڕا.

ماریا شاراپۆڤا کە رۆژی ٢٦ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٦ بەھۆی بوونی ماددەی ''مێڵدۆنیۆم'' لە خوێنیدا، کە ماددەیەکی قەدەغەکراوە، ماوەی ١٥ مانگ سزای بەسەردا سەپێنرا. لەدوای یاریی چارەگی کۆتایی ئوستراڵیای کراوەدا لە ساڵی ٢٠١٦دا کە بە سێرێنا ویلیامز دۆڕا، لەیەکەم پێشبڕکێی فەرمییدا بەشداریی کرد.

شاراپۆڤا کە بە بانگھێشتنامەیەکی تایبەت بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکە کرد، لە یاری پێش کۆتایی خولی شتوتگارتی کراوە لە گێمی یەکەمدا بە ٦-٣ سێت بردیەوە، بەڵام لە گێمی دووەم بە ٧-٥ و لە گێمی سێیەم بە ٦-٤ سێت بەرامبەر بە یاریزانی فەڕەنسی کریستینا ملادینۆڤیج دۆڕا و بەم پێیەش ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتییەکە کرد.

شاراپۆڤای تەمەن ٣٠ ساڵ کە خاوەنی ٥ لە گەورەترین نازناوەکانە، لە پاڵەوانیەتییەکانی مەدرید و رۆما بانگھێشتنانەی تایبەتی بۆ نێردراوە کە وا بڕیارە مانگی داھاتوو بەڕێوە بچێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın