وەرزش

مێسی چووە ریزی ئەو یاریزانانەی ٥٠٠ گۆڵیان بە درێسی یەک یانەوە تۆمارکردووە

یاریزانی ئەرجەنتینی یانەی بارسێلۆنا، لیۆنێل مێسی لەدوای هەریەک لە گێرد مولەر (بایەرن میونخ)، جیمی ماکگرۆری (سێڵتیک) و ئوی سیڵەر (هامبۆرگ) بووە چوارەم یاریزانی ئەورووپی کە بە درێسی تەنها یەک یانەوە لە یارییە فەرمییەکاندا زۆرترین گۆڵی تۆمارکردبێت.

Muhammet Ali Kemal  | 24.04.2017 - نوێکردنەوە : 28.04.2017
مێسی چووە ریزی ئەو یاریزانانەی ٥٠٠ گۆڵیان بە درێسی یەک یانەوە تۆمارکردووە

ئەنقەرە

یاریزانی ئەرجەنتینی یانەی بارسێلۆنا، لیۆنێل مێسی لەدوای هەریەک لە گێرد مولەر (بایەرن میونخ)، جیمی ماکگرۆری (سێڵتیک) و ئوی سیڵەر (هامبۆرگ) بووە چوارەم یاریزانی ئەورووپی کە بە درێسی تەنها یەک یانەوە لە یارییە فەرمییەکاندا زۆرترین گۆڵی تۆمارکردبێت. 

مێسی تەمەن ٢٩ ساڵ کە لە میانی یارییەکی هەفتەی ٣٣ی خولی لا لیگادا دووجار گۆڵی یانەی ریال مەدریدی هەژاند لە یاریی ژمارە ٥٧٧ی فەرمیی لەگەڵ بارسێلۆنادا، ٥٠٠ەمین گۆڵی خۆی تۆمار کرد.

لیۆنێل مێسی لە میانی یارییەکانی لا لیگادا، ٣٤٣ و لە خولی یانە پاڵەوانەکاندا، ٩٤ گۆڵ و لە جامی ئیسپانیادا، ٤٣ گۆڵ و لە جامی سوپەری ئیسپانیادا، ١٢ گۆڵ و لە جامی جیهانی یانەکاندا، ٥ گۆڵ و لە جامی سوپەری ئەورووپادا، ٣ گۆڵی تۆماکردووە و بەوشێوەیەش بووە چوارەم یاریزانی ئەورووپی کە بە درێسی تەنها یەک یانەوە لە یارییە فەرمییەکاندا، ٥٠٠ گۆڵی تۆمارکردبێت.

ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە لە ژیانی وەرزشیدا لە ٣٢ یاریدا، هاتریک و لە چوار یاریدا، ٤ گۆڵ و لە یەک یاریدا، ٥ گۆڵی تۆمارکردووە. زۆرترین گۆڵی لە وەرزی ٢٠١١-٢٠١٢دا بووە بە تۆمارکردنی ٧٣ گۆڵ و ئەم وەرزەش تا ئێستا خاوەنی ٤٧ گۆڵە.

لە ئێستادا مێسی چاوی بڕیوەتە ئەو ژمارەیەی بە ناوی یاریزانی ئەڵمانی ئوی سیڵەرەوەیە، کە لە ساڵی ١٩٥٤ەوە تاوەکو ساڵی ١٩٧٢ لە یانەی هامبۆرگ ٥٠٧ گۆڵی تۆمارکردووە. لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦دا بۆ نازناوی ''ئەو یاریزانەی زۆرترین گۆڵی بە درێسی یەک یانەوە تۆمارکردووە'' چاوی بڕیبووە پێگەی چوارەم یاریزانی لیستەکە کە یاریزانی ئەفسانەی پورتوگالی، ئیوسێبیۆ بوو.

لەسەری سەرەوەی ئەو لیستە و لە پلەی یەکەمدا، یاریزانی ئەڵمانی گێرد مولەر بە تۆمارکردنی ٥٢٥ گۆڵ دێت بە درێسی یانەی بایەرن میونخەوە لە نێوان ساڵانی ١٩٦٥-١٩٧٩. لەدوای ئەویشەوە هێرشبەری سکۆتلەندی یانەی سێڵتیک، جیمی ماکگرۆری بە تۆمارکردنی ٥٢٢ گۆڵ لە نێوان ساڵانی ١٩٢٢-١٩٣٧دا، لە پلەی دووەمدایە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın