په‌نابه‌رانی عێراقی له توركیا ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان
250 په‌نابه‌ری عێراقی له باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ئه‌نقه‌ره‌وه ده‌ستیان كرد به گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
ژمارەیەک له‌و ده‌یان هه‌زار عێراقییه‌ی به هۆی داگیركردنی مووسڵ له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه به‌ناچاری ماڵ و حاڵیان جێهێشتبوو و په‌نایان بۆ توركیا بردبوو، له‌گه‌ڵ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان ده‌ستیان كرد به گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا رێوڕه‌سمێك بۆ 250 هاووڵاتی عێراقی سازكرا كه له توركیاوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
رێوڕه‌سمه‌كه له باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌چوو كه تیایدا هاووڵاتییه عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیاندا به‌شداریان كرد، پاش رێوڕه‌سمه‌كه له رێگه‌ی ئه‌و پاسانه‌ی بۆیان دابینكرابوو په‌نابه‌ره عێراقیان ده‌ستیان كرد به گه‌ڕانه‌وه.
باڵیۆزی عێراق له ئه‌نقه‌ره، هیشام عه‌لی ئه‌كبه‌ر ئه‌لعه‌له‌وی له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و، ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه پاش داگیركردنی مووسڵ له لایه‌ن داعشه‌وه له حوزه‌یرانی 2014دا، ژمارەیەک له هاووڵاتییانی شاره‌كه په‌نایان بۆ توركیا هێنا.
عه‌له‌وی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له سایه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه عێراقیه‌كان، لەسەدا 80ی مووسڵ له رێكخراوی تیرۆریستیی داعش پاككراوه‌ته‌وه و، حكوومه‌تی عێراقیش هه‌موو جۆره رێوشوێنێکی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و ئارامی.
عه‌له‌وی جه‌ختیكرده‌وه كه كاره‌كان له‌باره‌ی ناردنه‌وه‌ی عێراقییه‌كان به‌رده‌وامه و گوتی: "له كاروانی یه‌كه‌مدا، 250 كه‌س ده‌نێردرێته‌وه كه زۆرینه‌یان خێزانن. یه‌كه‌م كاروان له عه‌نتابه‌وه ده‌گه‌یه‌نرێنه ده‌روازه‌ی سنووریی ئیبراهیم خه‌لیل".
ناوبراو رایگه‌یاند كه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن گواستنه‌وه‌كه به بێ كێشه ئه‌نجامبدرێت و له‌باره‌ی عێراقییه‌كانی توركیاوه گوتی: "نزیكه‌ی 207 هه‌زار عێراقی له توركیا ده‌ژین. 155 هه‌زار له‌و ژماره‌یه تۆماركراون و ئه‌وانه‌ی دیكه به نایاسایی له‌وێ ده‌ژین. ئه‌مانه ژماره‌ی گه‌وره‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه تا هه‌لومه‌رجی زیاتر بڕه‌خسێنین، داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زیاتریان ده‌كه‌ین. باوه‌ڕم وایه كه له هه‌فته‌ی ئاینده و مانگه‌كانی ئاینده‌دا سه‌دان داواكاریی دیكه بۆ گەڕانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت".
عه‌له‌وی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه خاوه‌نی بۆچوونی ئه‌رێنییه له‌باره‌ی ئاینده‌ی عێراق و گوتی: "پێموایه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌سه‌ر داعشدا سه‌رده‌كه‌ون و كۆتایی رێكخراوه‌كه له عێراق نزیكه".