ژيان

چالاکی 'فەرموون، من موسوڵمانم' لە ئوستراڵیا رێکخرا

- لەهەردوو شاری مێلبۆرن و سیدنی ئوستراڵیا، هاووڵاتییە تورکەکانی دانیشتوی ئەو وڵاتە لەبەرامبەر هەڵکشانی ئیسلامۆفۆبیادا، لە قەرەباڵغترین شەقامەکانی ئەو وڵاتە، چالاکی دانانی ستاندی "فەرموو، من موسوڵمانم"یان ئەنجام دا.

Muhammet Ali Kemal  | 29.04.2017 - نوێکردنەوە : 02.05.2017
چالاکی 'فەرموون، من موسوڵمانم' لە ئوستراڵیا رێکخرا

مێلبۆرن

لەهەردوو شاری مێلبۆرن و سیدنی ئوستراڵیا، هاووڵاتییە تورکەکانی دانیشتوی ئەو وڵاتە لەبەرامبەر هەڵکشانی ئیسلامۆفۆبیادا، لە قەرەباڵغترین شەقامەکانی ئەو وڵاتە، چالاکی دانانی ستاندی "فەرموو، من موسوڵمانم"یان ئەنجام دا. 

لەو چالاکییەدا کە لەلایەن رێکخراوی بۆچوونی نیشتمانیی کۆمەڵگەی ئیسلامی لە ئوستراڵیا، سازکرابوو، لە ستاندەکاندا زانیاریی سەبارە بە ئایینی ئیسلام بڵاودەکرایەوە.

ستاندەکان لە چوار شوێنی هەردوو شارەکە دانرابوون و برۆشوری تایبەت بە زانیاریی لەبارەی ئیسلام بڵاوکرانەوە، هاوکات ٣ هەزار و ٥٠٠ گوڵ بەسەر هاووڵاتییادا دابەشکرا.

یەکێک لە رێکخەرانی چالاکییەکە بەناوی، یوسف ئۆزەن ئاماژەی بەوەکرد هاووڵاتییان بە ئەرێنییەوە پێشوازییان لێکردوون و چالاکییەکە بووەتە جێگەی بایەخی ئەو کەسانەی بینیویانە.

یوسف ئۆزەن گوتیشی: ''ئامانجمان ئەوەیە ئەو بۆچوونە هەڵەیەی سەبارەت بە موسوڵمانان هەیە نەیهێڵین و بە روویەکی خۆشەوە گوڵ دابەش بکەین. ئەمە جگە لە وەڵامدانەوەی پرسیاری هاووڵاتییانە سەبارەت بە ئیسلام، نەک ئەوەی کە لەرێگەی میدیاوە دەیبیستن''.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın